Add parallel Print Page Options

31 بنەماڵەی ئیسرائیلیش ناویان لە نانەکە نا مەن[a]. وەک تۆوی گژنیژ سپییە و تامیشی وەک ناسکە نانی[b] بە هەنگوینە. 32 موسا گوتی: «ئەمە ئەو شتەیە کە یەزدان فەرمانی کردووە: ”ئۆمرێکی لێ پڕ بکەن و با بۆ نەوەکانتان بپارێزرێت، بۆ ئەوەی ئەو نانە ببینن کە لە چۆڵەوانی دەرخواردم دان کاتێک لە خاکی میسر دەرمهێنان.“»

33 ئینجا موسا بە هارونی گوت: «گۆزە ببە و پڕ بە ئۆمرێک مەنی تێبکە. ئینجا لەبەردەم یەزدانی دابنێ تاکو بۆ نەوەکانتان بپارێزرێت.»

34 هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا دا، لە دواییدا هارون مەنەکەی لەناو سندوقەکەی پەیمان[c] دانا بۆ پاراستنی.

Read full chapter

Footnotes

  1. 16‏:31 مەن‏ واتە «ئەمە چییە؟» بڕوانە ئایەتی 15.‏
  2. 16‏:31 ناوەشکێنە.‏
  3. 16‏:34 عیبری: لەبەردەم شایەتی: لەدوای ئەوەی دوو تەختەی پەیمان یان تەختەی ڕاسپاردەکان لەنێو ئەو سندوقە دانرا بوو بە سندوقی پەیمان، بۆ یادکردنەوە و شایەتێک بۆ کردارەکانی خودا. بڕوانە 25‏:10‏-16.‏